"كاری له پێشینهی سهرۆكی داهاتووی ئهمریكا پێداچوونهوهیه به سیستمی بهرگریی وڵات"
K24 – ههولێر:
ئێریك ستیڤن ئێدلمان باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا رایگەیاند سهرۆكی داهاتووی ئهمریكا كاری زۆری گرینگیی ههن ئهنجامیانبدات و کاری لەپێشینەی سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا بریتیی دەبێت لە پێداچوونە بە سیستمی بەرگریی وڵات.
ئێریك ستیڤن به كوردستان24 گوت: "پێموایە سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا زۆر کاری گرينگیی ھەن ئەنجامیانبدات, کاری لەپێشینەی بریتیی دەبێت لە پێداچوونەوە بە کەموکوڕییە سەربازییەکان و سیستمی بەرگریی ئەمریکا بۆ رووبەڕوبوونەوەی ھەموو ئەو ھەڕەشانەی کە ئێستا رووبەڕومان بوونەتەوە".
باڵوێزی پێشووی ئهمریكا له توركیا گوتی: "كارێکی دیکەی پێداچوونەوە و توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و دۆستە دێرینەکانمانە لە رۆژھەڵاتی ناوەراست وەك وڵاتانی سوننە و ئێسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ھەژموونی ئێران لە ناوچەکە".
ستیڤن ئاماژهی بۆ ئهوهشكرد: "لەباکووری رۆژھەڵاتی سووریا بەڵێ، یەپەگە کاریگەرترین ھێزن لە شەڕی دژ بە داعش، بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئەوەی لەسەر یەك ئاڕاستە نەبوون ئیدارەی ئەمریکا ھیچ پلانێکی ستراتیژیی نەبووە بۆ یارمەتیدانیان و ئەمریکا نەیتوانیوە بۆ لەناوبردنی داعش و رژێمی ئەسەدیش وەك یەك ھاوکارییان بکات".
ئا: پهیامنێری K24
م.ح