تیروپشكی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018 ڕاكێشرا
تیروپشكی قۆناخی كۆتایی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا و جامی ئاسیا له شاری كوالالمبوری پایته‌ختی مالیزیا ڕاكێشرا و هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق كه‌وته كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاگرینه‌وه.
ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان له 12 وڵات پێكهاتبوو، به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكرا بوون.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ئێران، كۆریای باشوور، ئوزبه‌كیستان، چین، قه‌ته‌ر و سووریا.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: ئوسترالیا، ژاپۆن، سعوودییه، ئیمارات، عێراق و تایله‌ند.
یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك راسته‌وخۆ بۆ مۆندیالی 2018 سه‌رده‌كه‌ون، سێیه‌می هه‌ردووك كۆمه‌ڵه‌كه‌یش به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن و براوه‌ی نێوان رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی كۆنكاكاف ده‌بێته‌وه.
بڕیاریشه یارییه‌كانی ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌یه له 1/9/2016 ده‌ست پێبكات.