بۆچی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دواخرا؟
K24 – به‌غدا، عه‌لی ئه‌ركه‌وازی:
سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند له‌به‌ر بوونی كێشه و ناكۆكیی له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌ی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادیی بۆ حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كرد، بۆیه دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
خه‌سرۆ گۆران سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "ئه‌مڕۆ (حه‌یده‌ر عه‌بادیی) 14 ناوی نارد بۆ 14 وه‌زاره‌ت له حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی جگه له هه‌رسێ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كورد و جگه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆ".
خه‌سرۆ گۆران گوتی: "دواتر دوای كاتژمێر دوو خۆیشی (عه‌بادیی) هاته ئێره(ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران)، له ژووری به‌ڕێز سه‌لیم جبووری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه گه‌وره‌كانی ناو په‌رله‌مان، نزیكه‌ی ماوه‌ی دوو كاتژمێر كۆبووینه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌به‌ر هه‌بوونی كێشه و ناكۆكیی له‌سه‌ر هه‌ندێك له ناوه‌كان (كاندیدی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات) نه‌گه‌یشتین به هیچ ئه‌نجامێك و ناچار كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دواخرا تا رۆژی پێنجشه‌ممه به‌ڵكو له ماوه‌ی ئه‌و 48 كاتژمێره ده‌گه‌ن به ئامانجێك".
روونیشیكرده‌وه: "ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیه كه هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بوو له‌یه‌كه‌م خوله‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تا دوایی".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا له پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیرانه ده‌درێن و هه‌ڵوێستی شه‌قامی عێراقیی چی ده‌بێت، سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی گوت: "بابزانین له ئه‌مڕۆوه تا پێنجشه‌ممه ده‌گه‌ینه كوێ، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سه‌باره‌ت به‌و ناوانه گفتوگۆی تر ده‌كرێن".
م.ح