نه‌مسا چاودێری سنووره‌كانی توندوتۆڵ‌تر ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره نه‌مسا چاودێری سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌ساڵه‌وه، توندوتۆڵ‌تر بكات.
هانز پیته‌ر دۆسكۆتسیل، وه‌زیری به‌رگری نه‌مسا رایگه‌یاند، چاودێرییه‌كی توندتری سنووری نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئیتاڵیا ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی نوێی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ راگرتنی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران بۆ نه‌مسا.
له‌گه‌ڵ توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی نێوان نه‌مسا و وڵاتانی به‌لقان، ڤیه‌ننا پێشبینی ده‌كات، رێژه‌ی هاتنی په‌نابه‌ران له رێگه ئاوییه‌كانه‌وه بۆ ئیتاڵیا به‌رزببێته‌وه و بگاته 300 هه‌زار په‌نابه‌ر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه گرنگه له‌لای ئه‌وان، نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی سنووره‌كانه هاوشێوه‌ی "شپیلفیڵد"، كه ده‌كاته سنووری نێوان نه‌مسا و سلۆڤینیا.
دۆسكۆتسیل له باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی سیسته‌می نوێی چاودێری سنووره‌كانی نێوان ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كان نێوان باكوور و باشووری ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، ئه‌و كاره په‌یوه‌ندی به رێژه‌ی هاتنی په‌نابه‌رانه‌وه هه‌یه.