یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ دووپات له‌سه‌ر كۆده‌نگی كورد له به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه
K24 – سلێمانی:
لە کۆبوونەوەی نێوان یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان کە لە بارەگای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو هه‌ردوولا دووپاتیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و مه‌سه‌له‌ی كۆده‌نگی كورد له به‌غدا كرده‌وه.
رێبوار حەمەد گوته‌بێژی کۆمەڵی ئیسلامیی گوتی: "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یه‌كگرتووی ئیسلامیی له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌سه‌ر دوو پرس بوو".
رێبوار حه‌مه‌د گوتیشی: "یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و لێكتێگه‌یشتنێكی باشتر و چاكتر بۆ كاری داهاتوومان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوردیش له به‌غدا و ئیجماعی كوردی له به‌غدا" قسه‌كراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئێمه هه‌ر 5 لایه‌نه‌كه كۆك بووین پێشتر و وه‌ك خۆتان ده‌زانن كۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵیمان كرد و هه‌ماهه‌نگیی كوتله كوردییه‌كان له به‌غدا كه ئیجماعی كوردی له به‌غدا بپارێزین و هاوهه‌ڵوێست بین".
روونیشیكرده‌وه: "به پێویستی ده‌زانین رایبگه‌یه‌نین هه‌رلایه‌نێك یان ئه‌گه‌ر كۆده‌نگی سیاسیی لایه‌نه‌كانی كورد له به‌غدا ئه‌م 5 لایه‌نه ببه‌زێندرێت و هه‌وڵبدرێت بۆ په‌راوێزخستنی هه‌رلایه‌نێك ئێمه بێهه‌ڵوێست نابین".
دووپاتیشیكرده‌وه: "بۆ به‌غدا جگه له‌وه‌ی هه‌ر 5 لایه‌نه‌كه بڕیارمانه كه هاوهه‌ڵوێست بین، جارێكیدیكه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامیی ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر هاوهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پرسه نیشتمانییه‌كانمان كرده‌وه به‌رامبه‌ر به حكوومه‌تی ناوه‌ندیی".
مسته‌فا عه‌بدولڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو گوتی: "ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامیی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت هه‌ر مولتزه‌مین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه".
مسته‌فا عه‌بدولڵا گوتیشی: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانین نیه‌تێك هه‌یه یان هه‌نگاوێك هه‌یه یان جمووجۆڵێك هه‌یه به‌و ئاقاره‌یدا كه به‌بێ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان مفاوه‌زات بكرێت له‌سه‌ر پرسی كورد ئێمه هه‌ڵوێستی تایبه‌ت به خۆمان ده‌بێت".
ئا: په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی
م.ح