كۆمه‌ڵ: چاكسازیی له قوتی هاوڵاتییانه‌وه ده‌ستپێناكات
K24- هەولێر
رێبوار حمەد، گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان راگه‌یاند كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پێیوایه چاكسازیی له قوتی هاوڵاتییانه‌وه ده‌ستپێناكات.
رێبوار حمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند: "نابێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌ستپێبكات، ئه‌م بارودۆخه داراییه به‌ره‌نجامی حكومڕانییه‌كی ناته‌ندروسته له رابردوودا".
گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی گوتیشی: "پێویسته هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی له شه‌فافكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵیی ده‌ستپێبكات، به ئاراسته‌ی چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تیی له سیستمی حوكمڕانیدا و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بۆ قوت و بژێوی هاوڵاتیان ببرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەرانی بە رێژەیەکی دیاریکراو کەمبکاتەوە.