په‌که‌که به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئامه‌د راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌ی 11ی ئه‌م مانگه‌ی ناوچه‌ی هێنه‌ی شاری ئامه‌د راگه‌یاند و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات 34 سه‌ربازیان کوشتووه، به‌رپرسانی تورکیاش ده‌ڵێن ته‌نها 2 سه‌ربازمان کوژراون.
له راگه‌یاندراوێکدا هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) باڵی سه‌ربازی په‌که‌که به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ناوچه‌ی هێنه‌ی سه‌ر به شاری ئامه‌دی باکووری کوردستان راگه‌یاند ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "رۆژی 11ی نیسان کاتژمێر 23:05 خۆله‌ك، هێزه‌کانی گه‌ریلا له به‌رامبه‌ر به فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی تورك له ناوچه‌ی هێنێ سه‌ر به پارێزگای ئامه‌د، به ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی چالاکیه‌کیان پێکهێناوه و له‌ئه‌نجامدا 34 سه‌رباز کوژراون و هه‌ری که‌م 70 سه‌ربازی دیكەش برینداربوون".
11ی ئه‌م مانگه ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو خۆی به باره‌گایه‌کی سه‌ربازی له ناوچه‌ی هێنی شاری ئامه‌د ته‌قانده‌وه، به‌رپرسانی باڵای تورکیا رایانگه‌یاند " 2 سه‌رباز کوژراون و 47ی دیکه‌ش برینداربوون".
به گوێره‌ی زانیاری میدیاکانی تورکیا له‌م دوو رۆژەی دوایدا له باکووری کوردستان شه‌ڕ له نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که و سوپای تورکیا چڕتر بووەته‌وه، له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ڕ و نسێبین شەڕی سەخت لە ئارادایە و ژمارەی کوژراو و برینداربوون له هه‌ردوولادا زێتر بووە.