ئەگەری داخرانی رێگای نێوان ھەولێر و ئێران لە ئارادایە
K24 - سۆران:
رێگای سهرهكی هاملتۆن له نێوان حاجی ئۆمهران- چۆمان، لە سنووری پارێزگای ھەولێر كە رێگایهكی گرنگی بواری بازرگانی و گهشتیاری نێوان ههرێمی كوردستان و ئێرانه، بههۆی درزبردنی چهند شوێنێكی رێگاكه، مهترسی داڕمان و داخستنی لێ دەكرێت.
لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) خوسرهت سادق، بهرپرسی كهرتی چواری چاكردنهوه و پاراستنی رێگاوبانی سۆران رایگەیاند: "لە دووری 10 كیلۆمەتری چۆمان لە نزیك گوندی باوەكراوە، رێگاكە دەرزی تێكەوتووە و مەترسی داڕمانی و داخرانی رێگاكە ھەیە، چونكە ئەو شوينە لایەكی شاخە و لایەكی دیكەشی ھەڵدێر و رووبارە".
گوتیشی: "لە ھەر چركە ساتێكدا ئەگەری داڕمانی ئەو رێگایە ھەیە و مەترسی زۆری لێدەكرێت رووبدات و رێگای ھەرێمی كوردستان و ئێران لەو سنوورە دابخرێت، لە چەند رۆژی رابردوودا دەرخستەمان ئامادە كردووە و سەرووی خۆمان لەو مەترسییە ئاگادار كردوەتەوە".
رێگای حاجی ئۆمەران-ھەولێر، بە رێگایەكی سەرەكی و نێودەوڵەتی پەیوەندی ئابووریی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت، بە داڕمانی ئەو رێگایە جگە لە مەترسی كارەساتی سروشتی و زیانی گیانی، بە داخستنی رێگاكە زیانی ئابووریی بە ھەرێمی كوردستان و ئێران دەگەیەنێت.