بنعه‌تییه هۆكاری دووركه‌وتنه‌كه‌ی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاشكرا ده‌كات
مه‌هدی بنعه‌تییه، به‌رگریكاری مه‌غریبی یانه‌ی بایرن میونشن له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك هۆكاری یاوه‌رینه‌كردنی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ گه‌شتی پورتووگال بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی بێنفیكای ئاشكرا كرد و ره‌تیشی كرده‌وه كه هۆكاره‌كه‌ی به‌هۆی له‌بیركردنی پاسپۆرته‌كه‌ی بوو بێت كه میدیاكان باسی لێوه ده‌كه‌ن.
بنعه‌تییه ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه دروسته‌كه ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی به‌و پێكانه‌وه‌یه هه‌یه كه له ماوه‌كانی رابردووی تووشی بووم، له‌سه‌ر داوای ستافی هونه‌ری بڕیاری یاوه‌رینه‌كردنی من بۆ ئه‌م یارییه درا.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له چاره‌گی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، یانه‌ی بێنفیكا له پورتوگال میوانداریی یانه‌ی بایرن میونشن بكات، یاریی چوون به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه باڤارییه‌كه كۆتایی هات بوو.