كریستیانۆ ده‌یه‌وێت له چامپیۆنز لیگ رووبه‌ڕووی ئه‌م یانه ببێته‌وه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا، دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان له به‌رانبه‌ر ڤۆڵفسبورگ كه شه‌وێكی میژوویی و خۆشیان تێپه‌ڕ كرد رایگه‌یاند كه بۆ قۆناخی داهاتوو حه‌ز ده‌كات رووبه‌ڕووی لاوازترین یانه ببێته‌وه كه بێنفیكایه.
رۆناڵدۆ راشیگه‌یاند كه نایه‌وێت له به‌رانبه‌ر هێڵێكی پۆڵایینی وه‌ك یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یان بارسێلۆنا یاریی بكات.
كریس له باره‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر ڤۆڵفسبورگ كه هاتریكی تۆمار كرد، ده‌ڵێت: شه‌وێكی زۆر خۆش و نایاب بوو، ته‌نیا بۆ من نا، به‌ڵكو بۆ هه‌موومان، چونكه هه‌موومان له ئاستی به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌مان بووین و هه‌موومان كارێكی مه‌زنمان كرد. من پێشتر گوتم كه ئێمه رۆژی سێشه‌ممه سه‌رده‌كه‌وین بۆ قۆناخی پێشكۆتایی، ئه‌وه‌تا به ئاماده‌بوونی زۆرترین و مه‌زنترین هانده‌ر ئه‌وه روویدا كه من باسم ده‌كرد.
كریس ده‌شڵێت: راسته من هاتریكم له یارییه‌كه تۆماركرد، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه من باشترین یاریی خۆم كرد بێت، بێگومان من به هاتریكه‌كه‌م دڵخۆشم، به‌ڵام زیاتر به بردنه‌وه‌كه‌مان و سه‌ركه‌وتنمان بۆ قۆناخی پێشكۆتایی دڵخۆشم، من پێشتر یاریی باشم كردوه و له‌م یارییه‌دا باشترین ئاستی خۆم به هاوكاری هاوڕێكانم پێشكه‌شكرد، بێگومان ژماره‌كان درۆ ناكه‌ن.