لە سووریا زیاتر لە 3 ھەزار پاڵێورا و بۆ كورسی پەرلەمان ركابەری دەكەن
K24 - ھەولێر:
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دەستیپێکرد و 3500 پاڵێوراو ركابەری لەسەر250 كورسی پەرلەمان دەكەن.
دوای قەیرانی سیاسی سووریا بۆ جاری دووەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سووریا بەڕێوە دەچێت، لەم ھەڵبژاردنەدا 7 ھەزارو 300 بنكەی دەنگدان كراوەتەوە و 3500 پاڵێوراو بۆ بە دەسھێنانی 250 كوردسی پەرلەمان پێشبڕكێ دەكەن.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لە كاتێكدایە كە بەشێك لە خاكی سووریا لە ژێر دەستەڵاتی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەدایە و لایەنە سیاسییەكانی كوردیش لە رۆژئاوای كوردستان بەشداریكردنیان لە ھەڵبژاردنەكە رەتكردوەتەوە.
ئەم ھەڵبژاردنەی پەرلەمانی سووریا ھاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گەرێكی دیكەی دانووستاندنەكانی جنێڤ، كە ئەمڕۆ لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن و رژێم بە ئامانجی چارەسەری قەیرانەكانی سووریا، بە سەرۆكایەتی ستیڤان دێمیستۆرا نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەدەچێت.