كاتی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ دیاریی كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی كاتی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ دیاریی كرا، كاته‌كه‌یش هه‌ینی داهاتووه كه ده‌كاته 15ـی ئه‌م مانگه.
ڕاكێشانی تیروپشكه‌كه له كات 1:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی كوردستان ده‌بێت و مه‌راسیمه‌كه‌یش له شاری نیۆنی سویسرا ده‌بێت، هیچ سنوورداركردنێك له تیروپشكه‌كه‌دا نییه ده‌رفه‌تی به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌ر 4 یانه‌كه‌ش بۆ له‌به‌رانبه‌ر یه‌كتر یه‌كسانه.
بڕیاریشه یارییه‌كانی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی له 26 و 27ـی ئه‌م مانگه بكرێت، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌یش له 3 و 4ـی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.