ئەمڕۆ تۆمەتبارانی ھێرشەكانی برۆكسل دادگای دەكرێن

بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی فەرەنسا و بەلجیکا، ئەو شانە نووستووەی برۆکسل دەستیان ھەبووە لە زنجیرە تەقینەوەکانی ساڵی رابردووی پاریس کە بووە ھۆی کوشتنی 130 کەس.

K24 – ھەولێر:

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، ژمارەیەک لە تۆمەتباری ھێرشەکانی مانگی رابردووی شاری برۆکسلی بەلجیکا، دادگایی بکرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاكانی بەلجیكا، محەمەد عەبرینی و پێنچ گومانلێکراوی دیکە کە بەتۆمەتی پەیوەندیبوون بە ھێرشەکانی شاری برۆکسلەوە دەستگیرکراون، ئەمڕۆ دەچنە بەردەم دادگا و لەوێ دادوەر بڕیار دەدات کە ھەر لەزیندان بمێننەوە تاوەکو حوکم دەدرێن، یان بە کەفالەت ئازاد بکرێن.

بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی فەرەنسا و بەلجیکا، ئەو شانە نووستووەی برۆکسل دەستیان ھەبووە لە زنجیرە تەقینەوەکانی ساڵی رابردووی پاریس کە بووە ھۆی کوشتنی 130 کەس.

مانگی رابردوو زنجیرەیەك تەقینەوە لە برۆكسل روویاندا و لە ئەنجاندا زیاتر لە 30 كەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە 200 كەسی دیكەش برینداربوون، دوای تەقینەوەكانیش رێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لەو كردەوەیە راگەیاند، تا ئێستا پۆلیسی بەلجیكا چەندین كەسی بە تۆمەتی پەیوەندی بوونیان ئەنجامدانی تەقینەوەكان دەستگیركردوون.