راوێژكاری ئهڵمانیا رەتی کردەوە سەردانی تورکیا بکات
.jpg)
K24 – ھەولێر:
ستیڤن سایبێرت گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رەتیکردەوە، ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی تورکیا بکات به مهبهستی كردنهوهی كهمپێكی پهنابهران، وهكو ئهوهی ئهنقهره رایگهیاندووه.
پێشترحکوومەتی ئەنقەرە رایگەیاندبوو، رۆژی شەممە، ئەنجێلا مێرکل راوێژكاری ئەڵمانیا و چەند سەرکردەیەکی دیکەی ئەوروپی لە کردنەوەی کەمپێکی پەنابەران لە کیلیسی باشووری وڵات ئامادە دەبن، کە چەند جارێک له لایهن سوپای سووریاوه تۆپباران كراوه.
بەهۆی بەرنامەی تەنزئامێز، لەسەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەلایەن میدیاکانی ئەڵمانیا، ، نێوانی بەرلین و ئەنقەرە ، لەرووی دیبلۆماسییەوە ئاڵۆزبووە.
دوای رێككەوتنی یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ توركیا بۆ گەڕاندنەوەی پەناخوازان بۆ توركیا، حكوومەتی توركیا كەمپێكی بۆ پەناخوازان دروستكردووە، لە باشووری وڵاتەكەی، بە مەبەستی نیشەجێكردنی پەناخوازان لەو كەمپە دا.