ڤلادیمیر پوتین: بەردەوام دەبین لە ھاوكاریكردنی سوپای سووریا

روسیا بە بەردەوامی ھاریكاری سەربازی پێشكەش بە سوپای سووریا دەكات، تا ئەو كاتەی سوپاكە توانای ھێرشكردنی ھەبێت.

K24 – ھەولێر:

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا لە میانەی بەرنامەیەكی كراوەی تەلەفزیۆنیی، جەختی لە بەردەوامی ھاریكارییەكانی بۆ سوپای سووریا كردەوە.

ڤلادیمیر پوتین، دەشڵێت: كە روسیا بە بەردەوامی ھاریكاری سەربازی پێشكەش بە سوپای سووریا دەكات، تا ئەو كاتەی سوپاكە توانای ھێرشكردنی ھەبێت.

ڤلادیمیرپوتین ئاماژەی بەوەدا، كە لە تەك ھاریكارییە دیبلۆماسییەكانیان و سەرەڕای كشانەوەی سوپای رووسیا لە سووریا، ھاریكاری سەربازی زیاتر پێشكەش بە حكوومەتی سوریا دەكەن لە شەڕی پارێزگاری كردن لە خۆیان و رووبەرووبوونەوەی رێكخراوە تیرۆرستییەكان.

رووسیا لە ئەیلوولی 2015 ھێزی سەربازی رەوانەی سووریا كرد، ھەروەھا بۆردوومانی ئاسامانی بۆ رێكخراوی داعش كرد، بەڵام روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆنی سووریا رووسیایان تۆمەتبار دەكرد، بەوەی كە خەڵكی سڤیل و ئۆپۆزسیۆن دەكاتە ئامانج.

لە سەرەتای ئەم ساڵ بە بڕیاری سەرۆكی رووسیا ھێزەكانیان لە سووریا كشاندەوە.