جبوورى هۆشدارى ده‌داته لايه‌نه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌لیم جبووری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هۆشدارى دايه لايه‌ن و كوتله سياسييه‌كانى ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و رایگه‌یاند: عێراق به دۆخێكی مه‌ترسیدار تێپه‌ڕده‌بێت و پێویسته دۆخی عێراق بپارێزین و په‌رله‌مان به‌شێك بێت له‌چاره‌سه‌ر نه‌ك به‌شێك بێت له كێشه‌كان.
كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌ى جبوورى دواى ئه‌وه هات، كه به به‌شدارى 171 نوێنه‌رى مانگرتوو، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌نجامدرا و پرسى له‌كارلادانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران خرايه به‌رباس.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا، جبووری راشیگه‌یاند، رۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و ئەوەی روویدا کاریگەری لەسەر دانیشتەکانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران نابێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه هه‌ندێ لایه‌ن به ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان ته‌واو نه‌بووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نووسينگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ليم جبوورى رايگه‌ياندووه، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نوێنه‌ره مانگرتووه‌كان ده‌ستوورى نييه و نيسابى ياسايى ته‌واو نه‌بووه و په‌نا ده‌باته به‌ر دادگاى ئيتيحادى.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 كه‌وتووه، هاتووه: سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به هۆى ته‌واو نه‌بوونى نيسابى ياساييه‌وه تا ئێستا دانيشتنى خۆى ده‌ستپێنه‌كردووه و چاوه‌ڕوانى نيساب ده‌كات.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت گوايه ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى مانگرتوو، به بێ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكايه‌تى نوێنه‌ران، كۆبوونه‌ته‌وه ده‌ستوورى نييه و تا ئێستا نيسابى ياسايى بۆ دانيشتنى ئه‌نجوومه‌ن ته‌واو نه‌بووه.
كه‌مێك پێش ئێستا ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى مانگرتوو، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌دنان جه‌نابى كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕيار له باره‌ى چاره‌نووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌ن بده‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، سه‌رۆكى كاتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مانگرتووه‌كان بڕياريداوه رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه‌ى هاوشێوه ئه‌نجامبده‌ن به مه‌به‌ستى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى لادانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
پێشتر، ئه‌ندامى مانگرتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران مه‌شعان جبوورى رايگه‌ياند، سه‌ليم جبوورى رازى بووه ده‌ست له كاربكێشێته‌وه.
گوتيشى: ئه‌و نوێنه‌رانه‌ى وه‌ك شاندێك چووبوونه لاى جبوورى قسه‌يان له‌گه‌ڵيدا كردووه و جبوورى به حاكم زاملى وتووه، ماوه‌ى يه‌ك كاتژمێر ده‌رفه‌تم پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى راى كوتله‌كه‌م له باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م وه‌ربگرم و كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى كوتله‌كه‌شم رازى بێت به بڕيارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م.
دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌ليم جبوورى ناچار بوو دانيشتنى ئاسايى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به هۆى پێكداهه‌ڵپژانى نوێنه‌رانى كوتله سياسييه‌كان به تايبه‌تى ده‌مه‌قاڵێى نێوان عاليه نوسه‌يف و ژماره‌يه‌ك نوێنه‌رانى هاوپه‌يمانى كوردستانى دوابخات بۆ ئه‌مڕۆ.
ئه‌مڕۆش دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك دوو رۆژى رابردوو، خاڵى نه‌بوو له پشێوى و ده‌نگه ده‌نگ، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى مه‌شعان جبوورى داوايه‌كى خسته‌ڕوو بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى وڵات.
له 12ى نيسانه‌وه ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران وه‌ك ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ى كابينه‌ى حكومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى له ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران مانيانگرتووه.
مانگرتووه‌كان سه‌ره‌تا ته‌نيا له پێكهاته و چاكسازييه‌كانى حكومه‌تى عه‌بادى ناڕازى بوون و دواتر داواى گۆڕينى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان كرد.