نەتەوە یەكگرتووەكان ھۆشداری دەداتە لایەنە سیاسییەكانی عێراق
K24-هەولێر
تیمی نێردراوی تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق ناسراو بە (یونامی)، ھۆشداری دەداتە لایەنە سیاسییەکانی عێراق و رێگەگرتن لە گۆڕانکارییەکانی کابینەکەی سەرۆکی وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی و رایدەگەیەنێت، ئەو ناکۆکییە سیاسیانە رەنگە کاریگەری نەرێنی بۆ سەر توانای ئەو وڵاتە ھەبێت لە رووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعشدا.
گیۆرگی بۆزیستین، جێگری نێردەی تایبەتی سرکتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەڵسوڕێنەری ئەرکەکانی سەرۆکی یۆنامی لە راگەیاندراوێکدا، ئاشکرای کرد تاکە لایەن کە سوود لەو ناکۆکییە سیاسی و لاوازبوونی دەوڵەتی عێراق و گرژییە دەبینیت، داعشە و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد کە بەرژەوەندی گەلەکەیان لەسەرووی ھەموو بەرژەوەندییەکی دیکە دابنێن.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە کۆببێتەوە، بەمەبەستی دەنگدان لەبارەی لێسەندنەوەی متمانە لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و چەند ئەندام پەرلەمانێک داوایان کردووە کە پێویستە ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەست لەکاربکێشنەوە.
له 12ى نيسانه‌وه ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران وه‌ك ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ى كابينه‌ى حكوومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانى چاكسازیى له ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران مانيانگرتووه.
مانگرتووه‌كان سه‌ره‌تا ته‌نيا له پێكهاته و چاكسازييه‌كانى حكوومه‌تى عه‌بادى ناڕازى بوون و دواتر داواى گۆڕينى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان كرد.