دوای تیروپشكه‌كه، زیدان ڕای خۆی ده‌ربڕی
كه‌مێك پیش ئێستا رهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له به‌رانبه‌ر خیتافی ڕای خۆی له‌سه‌ر تیروپشكی چامپیۆنز لیگ و یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌ربڕی و ده‌قی قسه‌كانیشی له رۆژنامه‌ی ماركا بڵاو كرایه‌وه.
زیدان ده‌ڵێت: ئێمه ده‌مانه‌وێت نازناوی چامپیۆنز لیگ ببه‌ینه‌وه، ده‌شزانین ئه‌م كاره به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌كان ده‌بێت، هه‌ر كه‌سێكیش پێیوا بێت ئێمه له به‌رانبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ئه‌ركمان ئاسانه نه‌زانه، دڵنیام یارییه‌كی زه‌حمه‌ت چاوه‌رێمانه.
له باره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی خیتافی هاوشاریان، زیدان گوتی: من پشوو به كریستیانۆ ناده‌م و ئه‌و ڕاهاتووه له یاریكرنی به‌رده‌وامم و متانه‌ی ته‌وام پێیه كه له هه‌موو یارییه‌ك ڕۆڵی سه‌ركرده ده‌گێرێت.
زیدان، له باره‌ی كه‌ریم بێنزیما به‌شدارینه‌كردنی له یۆرۆی 2016 گوتی: بێنزیما هاونیشتیمانی منه و ده‌زانم زۆر حه‌ز ده‌كات به‌شداریی له یۆرۆی 2016 بكات، به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه و كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ته، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر من پێویسته متمانه به‌و یاریزانه ببه‌خشم.
بڕیاره سبه‌ی له لالیگای ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی خیتافی و ریال مه‌درید له كات 5:00ـی ئێواره ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.