گواردیۆلا: ئاتڵێتیكۆ بارسای به‌زاندووه، بۆیه زه‌حمه‌تن
دوای ئه‌وه‌ی له تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، گواردیۆلا له باره‌ی ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت كه شاره‌زاییه‌كی باشی له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ هه‌یه.
پێپ گواردیۆلا له پرێس كۆنفرانسێكدا كه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له به‌رانبه‌ر یانه‌ی شالكێ باس له چامپیۆنز لیگ ده‌كات و ده‌ڵێت: من چەندین ساڵ لە لالیگا بوومە و لەم ساڵانەی دواییدا باش شارەزام کە ئاتلێتیکۆ مەدرید تیپێکی چەندە باشی هەیە، ئەوان خاوەنی یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی جیهانن، لە قۆناخی پێشکۆتایی هەموو یانەکان بەهێزن و سەرجەم یارییەکانیش زەحمەتن.
گواردیۆلا ده‌شڵێت: ئاتلێتیکۆ مەدرید خاوەنی چەند یاریزانێکی بەتوانای وەکو ئانتوان گریزمان و فێرناندۆ تۆرێس و کاراسکۆیە، تاکە یانەیه کە دوو جار لە چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنای بەزاندبێت ئاتلێتیکۆیە، ئەمەش دەریدەخات کە ئەوان چەندە بەهێزن، یارییەکی زەحمەت بەرامبەر یانەیەکی زەحمەت چاوەڕیمان دەکات.
یارییه‌كانی چوونی چامپیۆنز لیگیش له رۆژانی 26/27ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چن و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 3/4ی مانگی داهاتوو ده‌كرێن، كه براوه هه‌ردوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه له فیناڵی خوله‌كه له شاری میلانۆ رۆژی 28ی مایۆ به‌رامبه‌ر یه‌كتری یاریی ده‌كه‌ن.