به ڤیدیۆ..كۆكراوه‌ی خولی نایاب به زۆرترین زانیاری و ورده‌كاری ببینه
كوردستان24 هه‌موو هه‌ینیه‌ك له كات 10:30ـی شه‌و، به ئینفۆگرافیك و ڤیدیۆ چه‌ندان داتا و زانیاری و ورده‌كاری له باره‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی هه‌ر هه‌فته‌یه‌كی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌خاته ڕوو، هه‌ڵبه‌ت سه‌رجه‌م گۆڵه‌كان و ڕاپۆرتی هه‌موو یارییه‌كان شرۆڤه ده‌كات و لێدوان و بۆچوونی راهێنه‌ر و یاریزانان وه‌رده‌گرێت.
له پرۆگرامه وه‌رزشییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌مان، سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان باس له یارییه‌كانی دوایین گه‌ڕی خوله‌كه ده‌كات، میوانێكیش له ستۆدیۆ شرۆڤه‌ی رووداوه‌كانی خوله‌كه ده‌كات.
له دوایین به‌شی به‌رنامه‌كه، به‌رپرسی دیسكی وه‌رزشی كوردستان24 قسه له‌سه‌ر راپرسییه‌كه‌ی كوردستان24 تایبه‌ت به باشترینه‌كانی خوله‌كه ده‌كات و روونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تیش له‌سه‌ر چۆنییه‌تی پرۆسه‌كه ده‌خاته ڕوو، هه‌ڵبه‌ت باس له فراوانی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ داهاتووش ده‌كات.