رووحانی: سوپای ئێران بەغدای لە بەرامبەر تیرۆریستان پاراست

"لە نێو نائارامییەكانی ناوچەكەدا سوپای شۆڕشی ئیسلامی ئێران توانیویەتی ئاسایشی ئێران بپارێزێت"

K24 – ھەولێر:

حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە رۆژی دامەزراندنی سوپای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كە لە سەر دەستی روحوڵڵا خومەینی دامەزراوە رایگەیاند، سوپای ئێران بەغدای لە بەرامبەر تیرۆرستان پاراست.

حەسەن رووحانی لە گوتارێكیدا لە بەردەمی سوپای وڵاتەكەیدا رایگەیاند: سوپای ئێران بەغدای پایتەختی عێراقی لە بەرامبەر تیرۆرستان پاراست.

حەسەن روحانی راشیگەیاند: لە نێو نائارامییەكانی ناوچەكەدا سوپای شۆڕشی ئیسلامی ئێران توانیویەتی ئاسایشی ئێران بپارێزێت.

حەسەن رووحانی گوتیشی: ھێزی چەكداری ئێمە توانیان گەمارۆكان لابدەن و ئێستا توانایی موشەكی و سەربازی ئێمە پەیوەندی بە بڕیارنامەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە نیە.

سوپای ئێران دوو مانگ دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و لەسەر دەستی روحوڵڵا خومەینی رێبەری ئەو شۆڕشی ئیسلامی ئەو وڵاتە دامەزرا.

بەرپرسانی ئێران بە فەرمی بوونی راوێژكاری سەربازیان لە عێراق  و سووریا باس كردووە.