وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچەی پەروەردە دەکات
K24-هەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رۆژی دووشەممە بەرواری 18/4/2016 دەست بە دابەشکردنی مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی دەرەوەی شارەکان دەکات لە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێ: رۆژی سێشەممە بەروارى 19/4/2016 دەست بە دابەشکردنی مووچەى بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەكانى سەنتەرى شارەكان دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و تێچووی شەڕی داعش، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانی دارایی بووەتەوە و مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی نەداوە.
ئا: ئا ، ف