ئێنریكی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان ده‌دوێت
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی (33)ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له كات 9:30ـی شه‌و به كاتی كوردستان له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ڤالێنسیا ده‌كات، ئێنریكی له باره‌ی یارییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و یانه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا هاتووه و جیاوازن له قۆناخی یه‌كه‌م.
ئێنریكی له پرێس كۆنفرانسێك ده‌ڵێت: له‌م دواییه‌دا ڤالێنسیا گۆڕانكاری كردووه، ئه‌وان له ڕووی به‌رگری و هێرشبردنه‌وه پێشكه‌وتوون.
ده‌شڵێت: ئێمه ئێستا ده‌رفه‌تێكی باشمان له‌به‌رده‌مه تا دۆخه‌كه‌مان باش بكه‌ینه‌وه، ئێمه بۆ ئه‌وه بجه‌نگین كه ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین و بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان بگه‌رێینه‌وه و له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌كه به‌رده‌وام بین.
ئێنریكی گوتیشی: شتێكی ئاشكرایه ئێمه رووبه‌ڕووی دۆخێكی خراپ بووینه‌وه و هه‌ستی پێده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا ئێمه به‌هێزین، هه‌مووان ده‌زانن هه‌ندێ جار ئه‌م شتانه روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه ئێمه بتوانین رووبه‌ڕووی دۆخه ناخۆش و زه‌حمه‌ته‌كان ببینه‌وه، ئێستاش ركابه‌ریه‌كی دیكه و هه‌لێكی باشمان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی خولی ئیسپانی و جامی شا ببه‌ینه‌وه كه چه‌ند یانه‌یه‌كی كه‌م له ئیسپانیا توانیوانه دوو وه‌رزی له‌دوای یه‌ك ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن.