له‌ باره‌ى شه‌راكه‌تى نيشتيمانييه‌وه‌ "گۆڕان و كۆمه‌ڵ هاوهه‌ڵوێستى لايه‌نه‌كانن"

لەسەر شەراکەتی نیشتیمانی لە بەغدا، ھەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامی وەك ھەڵوێستی لایەنەكانی دیكەیە، ھەرچەندە ئەوان لەسەر ریفراندۆم بۆچوونی جیاوازیان هەیە، بەڵام بە مافی رەوای گەلی کوردستانی دەزانن.

K24 – هه‌ولێر:

لەسەر شەراکەتی نیشتیمانی لە بەغدا، ھەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان  و  كۆمه‌ڵى ئیسلامی  وەك ھەڵوێستی لایەنەكانی دیكەیە، ھەرچەندە ئەوان لەسەر ریفراندۆم بۆچوونی جیاوازیان هەیە، بەڵام بە مافی رەوای گەلی کوردستانی دەزانن.

سەرەڕای کێشە سیاسیيەکانی ناوخۆی باشووری کوردستان کورد لە بەغدا یەک دەنگە، پرسی شەراکەتی راستەقینەی کوردیش تاکە هۆکارە بۆ یەک خستنی دەنگی کورد.

بزووتنەوەی گۆڕان هێشتا خۆی یەکلای نەکردووەتەوە بۆ ئەوەی بڕیاری ئەوە بدات لەگەڵ لیژنە حزبیەکە بچێتە بەغدا بەڵام بۆ مافە نەتەوەیەکانی کورد دەڵێت هاوهەڵوێستین.

لە بارەی ریفراندۆمیش دەڵێت پێوستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و چوونکە پێوستی بە یاسای تایبەت هەیە.

لایەنە سیاسییەکان بۆ پرسی شەراکەتی نیشتیمانی و ریفراندۆم لەم نزیکانە دەچنە بەغدا ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵ رایدەگەیەنێت، بەغدا شەراکەتی راستەقینەی لەگەڵ کورد دابەش نەکردووە. لە بارەی پرسی ریفراندۆمیش دەڵێت پێويستە لە ناوخۆی کوردستان ئامادە سازی بۆ بکرێت.

چەند رۆژێکە بەغدا بە ئاڵۆزی سیاسی تێدەپەڕێت، لایەنە سیاسیيەکانیش چاوەڕێ دەکەن ئەو ئاڵۆزیانە یەکلای ببنەوەو کوردیش بە شاندێکەوە کە لە هەموو لایەنە سیاسیيەکان پێک دێن پرسی ریفراندۆم و شەراکەتی راستەقینە ببه‌نە بەغدا پێ دەچێت ئەم دوو پرسە پەیوەنديیەکانی هەولێرو بەغدا یەکلای بکاتەوە.

 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3827dc43-93ef-440d-a131-18125cb8b1b7/komal%20w%20goran.ism/manifest