زاوا بووكی بە پاس گواستەوە
K24 - باتمان:
لە شاری باتمانی باكووری كوردستان، زاوایەك لە رۆژی بووك گواستنهوه، پاسێكی كردە ئۆتۆمبێلی بووك و خۆی بوو به شوفێری پاسەكە، بووكیش لە تەنیشتی دانیشتبوو، ئهم دیمهنهش بووه جێی سهرنجی ئامادەبووانی ئاھەنگەكە.
لە بارەی گواستەنەوەی بووك بە پاس كادری ئاكای، زاوا بە (كوردستان24)ی گوتی: "كاری رۆژانەم لێخوڕینی (ئۆتۆبووس) پاسە، بۆیە پێم باشبوو لە رۆژی ئاھەنگی ھاوسەرگیرمان لە جیاتی ئۆتۆمبێل پاس بكەین بە ئۆتۆمبێلی بووك و زاوا، زۆر دڵخۆشم كە توانیمان بەم جۆرە رێوڕەسمی گواستنەوەی بووك ئەنجامبدەم".
مامی زاوا جەعفەر ئاكای، دەڵێ: "ئەوە بیرۆكەی برازاكەم بوو لە رۆژی زاوایەتی بووك بە پاس بگوازێتەوە، چونكە ئەو چەندین ساڵە شوفێری پاسە، بۆیە ھەمووان قایل بووین بۆ ئەوەی بیرۆكەكەی جێبەجێ بكات".
لە رۆژی ئاھەنگی ھاوسەرگیریدا زاوا ھەوڵدەدات بووك بە ئۆتۆمبێلی جوان ومۆدێل نوێ بگوازێتەوە، بەڵام كادری ئاكای، دڵخۆشە كە بەو پاسە بووكی گواستوەتەوە كە سەرچاوەی داھاتی رۆژانەیەتی و چەندین ساڵە شوفێری پاسە.