وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا: جارێكی دیكه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕوی كاره‌ساتێك ده‌بینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا راپۆرتی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ران له سنووری ئاویی میسر دووپاتكرده‌وه.
پاولۆ جینتیلۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گوتی: چاوه‌ڕێی ورده‌كاری زیاتره.
ئاژانسیی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "دوای رێك له ساڵێك له‌و كاره‌ساته‌ی كه له سنوورى ئاوى لیبیا روویدا، به ته‌ئكید ئێمه جارێكیی دیكه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕوی كاره‌ساتێك ده‌بینه‌وه".
له نیسانی 2015 له كه‌ناره ئاوییه‌كانی لیبیا سه‌دان كۆچبه‌ر گیانیان له ده‌ستدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گوتیشی: "ئه‌وه هۆكارێكی دیكه‌ی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا پابه‌ندی ئه‌وه‌بێت دیواره‌كان دروست نه‌كات".
دوێنێ بی بی سی بڵاویكرده‌وه: "به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی هاتوو له میسر زیاتر له 400 كۆچبه‌ر كه زۆربه‌یان سۆماڵین له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست نقوومبوون و گیانیان له ده‌ستداوه".
م.ح