به ڤیدیۆ... نێیمار هه‌ڕه‌شه‌ی سزایه‌كی قورسی له‌سه‌ره
فشاره‌كان له‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا تادێت زیاتر ده‌بێت، دوای شكسته‌كه‌شیان له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا ئه‌وه‌نده‌ی تر قورسایی ده‌روونی و جه‌سته‌یی كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیایش ره‌نگه بۆ یاریی داهاتوو به‌هۆی سزادنه‌وه نێیماریش له‌ده‌ست بدات.
رۆژنامه‌ی ماركا، شیكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌م رووداوه‌ی نێیمار كرد، كه له دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان، كاتێك یاریزانانی ڤالێنسیا باوه‌ش له یه‌كتر ده‌ده‌ن و نێیماریش خۆیان لێ نزیك ده‌كاته‌وه و زله‌یه‌ك له بنگوێی یاریزانێكی ڤالێنسیا ده‌دات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌گه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌و حاڵه‌ته‌ی نیمۆ كرد بێت، بێگومان سزایه‌كی قورس ده‌درێت.
بۆ بینینی دیمه‌نه‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه.