ئه‌و حه‌وت هه‌ڵه كوشنده‌ی كه بارسێلۆنای ڕووخاند
له‌وه‌ته‌ی بارسێلۆنا به‌م بارودۆخه خراپه‌ی ئێستای گه‌یشتووه، میدیاكانی جیهان به‌گشتی و راگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌تایبه‌تی به‌رده‌وام خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن و له هۆكاره‌كانی داكشانی ئاستی بارسێلۆنا ورد ده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌ی Sportـی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا كه نزیكه له یانه‌ی بلاوگرانا، كاریگه‌رترین ئه‌و هه‌ڵه كوشندانه‌ی كه بارسای به‌م حاڵه‌ی ئێستای گه‌یاند بۆ حه‌وت هۆكار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
1ـ لویز ئێنریكی:
كاتێك دامه‌زراوه‌یه‌ك یان یانه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته بارودۆخێكی خراپه‌وه و به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت، پێویسته پلانی (B) بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام ئێنریكی له‌م ڕووه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد، له ده‌ستپێكی وه‌رزه‌وه پشتی به 11 یاریزان به‌ست و هه‌موویانی شه‌كه‌ت و ماندوو كردن، هیچ بیرێكی له شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه نه‌كردۆته‌وه.
2ـ نێیمار دا سیلڤا:
ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 24 ساڵه، له مانگی رابردوو ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا له ناكاو و له كاتێكی هه‌ستیاردا ته‌نیا بۆ ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگی ساڵڕۆژی له دایكبوونی خوشكه‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه و دواتر جارێكی دیكه بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور دیسان گه‌شتی برازیلی كرده‌وه، ئه‌م گه‌شتانه‌ش حاڵه‌تێكی هیلاكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و یاریزانه ده‌رخست. له دوای ئه‌و گه‌شته‌یه‌وه ئه‌و یاریزانه له 5 یاریی ڕابردوو نه‌یتوانیوه نه گۆڵێك تۆمار بكات و نه ئه‌سیستێك بۆ هاوڕێیه‌كانی بكات.
3ـ سۆشیاڵ میدیا:
به‌كارهێنانی توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له لایه‌ن به‌شێك له یاریزانانی بارسێلۆنا ئه‌وه‌نده‌ی تر بارودۆخی یانه‌كه‌ی خراپتر كرد، بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی دانی ئالڤێز له دوای ماڵئاواییكردنیان له چامپیۆنز لیگ جیهانی تووشی شۆك كرد، ڕه‌خنه و گاڵته‌كانی پیكی به ریال مه‌درید، به‌كارهێنانی له ڕاده‌به‌ده‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له لایه‌ن پیكێ كه به‌رده‌وام له نێو پاس و فڕۆكه‌وه راسته‌وخۆ خۆی بۆ فانه‌كانی ده‌رده‌خست، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری خراپی لێ كه‌وته‌وه.
4ـ ئێم ئێس ئێن (MSN):
ته‌نیا نێیمار پشكی نه‌هامه‌تییه‌كانی بارسێلۆنای به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌گه‌شتی سێكوچكه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی بارسا هۆكارێكن بۆ داڕمانی یانه‌كه، مێسی دیقه‌ت و ته‌ركیزی جارانی نه‌ماوه، ئه‌و له دوایین یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر ڤالێنسیا گۆڵێكی دره‌نگ وه‌ختی كرد، ئه‌و گۆڵه دوای دابڕانی بوو زیاتر له مانگێك.
سوارێز، ئه‌ویش له پاشكه‌شه‌دایه، له چامپیۆنز لیگ دوو گۆڵی له ئاتڵێتیكۆ كرد، به‌ڵام له لالیگا دوای ئه‌و گۆڵه‌ی كه زیاتر له مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له یانه‌ی ئیباری تۆمار كرد، هیچ گۆڵێكی دیكه‌ی نه‌كردۆته‌وه.
به‌گشتی MSN ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا ئه‌و سێكوچكه‌یه‌ی بارسا هۆكارێك بوون بۆ ده‌ركردنیان له چامپیۆنز لیگ و هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌ستدانی لالیگاش، چونكه هیچ ڕؤڵێكی كاریگه‌ریان نه‌بینی و نه‌یانتوانی فریای یانه‌كه‌یان بكه‌ون.
5ـ كڵاودیۆ براڤۆ:
ئه‌م گۆڵپارێزه چیللییه، ئه‌گه‌رچی هۆكارێكی سه‌ره‌كی نییه، هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌شی نه‌كردووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست له یارییه زه‌حمه‌ت و ساته هه‌ستیاره‌كان رزگاركه‌رێكی باش بێت.
6ـ هێڵێكی زه‌خیره‌ی وێران:
جێرمی ماتیۆ، تۆماس ڤێرمایلین، ڕافینها ئه‌لكانتارا كه هه‌رسێكیان پێكانیان هه‌یه، دوو یاریزانه تازه‌كه‌ش (ئاردا توران و ئالێكس ڤیداڵ) كه له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه مافی به‌شداریكردنیان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان هه‌بووه، زۆر كۆششیان كردووه تا ببنه كارتێكی كاریگه‌ر بۆ پاڵپشتیكردنی تیپه‌كه‌یان، به‌ڵام ئێنریكی وه‌ك پێویست سوودی لێ وه‌رنه‌گرتوون.
7ـ بیر و هۆشی یاریزانان:
ناجێگیری ده‌روونی به ئاشكرا به‌سه‌ر ته‌واوی تیپه‌كه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌یش زۆر به ڕوونی له دوای دواكه‌وتنی بارسا به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ ڤالێنسیا، تیپه‌كه تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی و هه‌ڵچوونی خراپ بوون كه هه‌رگیز پێشتر بارسا به‌م شێوه‌یه ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیپه‌كه متمانه‌ی له‌ده‌ستداوه.