كاتی یاریی كۆتایی خولی نایابی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات
یاریی نێوان هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه به یاریی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه ئه‌نجامی ئه‌م یارییه ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی خوله‌كه دیاریی ده‌كات، بڕیار بوو یارییه‌كه له كات 5:30ـی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام یارییه‌كه بۆ كات 6:30ـی هه‌مان ڕۆژ دواخرا.
سه‌لام حوسێن، سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا به كوردستان24ـی ڕایگه‌یاند كه گۆڕینی كاتی یارییه‌كه به‌هۆی دواخستنی كاتی یارییه‌كی خولی نایابی عێراقه‌وه هه‌بوو.
سه‌لام حوسێن گوتیشی: كه‌ناڵی ئه‌لعیراقییه سپۆرت كه مافی گواستنه‌وه‌ی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی خولی عێراق و خولی كوردستانیشی له ئه‌ستۆیه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی هه‌ردوو خول به ناچاری كاتی یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریان بۆ بۆ كاتژمێرێك له واده‌ی خۆی دواخست.