خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌ك له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌ر لیگ له‌لایه‌ن لیسته‌ر سیتی بڕیارێكی سه‌یری داوه
هه‌موو جیهان به تاسه‌وه له یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ده‌ڕوانێت، ئه‌و یانه‌یه خه‌ریكه مێژوویه‌كی گه‌وره بنووسێنه‌وه كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌س بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه نازناوی پرێمه‌ر لیگ بباته‌وه.
چێشتخانه‌ی (Spice Bazar) له شاری لیسته‌ر كه خاوه‌نه‌كه‌ی پیاوێكی هیندییه به ناوی (عه‌بدول غیاش) به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر یانه‌ی لیسته‌ر سیتی نازناوی پرێمه‌ر لیگ بباته‌وه، 1000 (هه‌زار) وه‌جبه خواردن به به‌لاش و بێ به‌رانبه‌ر بكاته دیاریی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی چێشتخانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
خاوه‌نی ئه‌م چێشتخانه‌یه راشیگه‌یاندووه كه به‌خشینی ئه‌م خواردنانه به‌بێ به‌رانبه‌ر زیاتر له هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلیینی تێچووكه‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی سووره و گوێ به نرخ و تێچووه‌كه‌ی نادات.
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له ئێستادا به 73 خاڵ لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگی گرتووه و به جیاوازی 5 خاڵ له یانه‌ی تۆتینهامی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دووره.