دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵ له رومادی دۆزرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی عێراق له رومادی رایگه‌یاند دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵ له شاره‌كه دۆزراونه‌ته‌وه كه له نێو ته‌رمه‌كان ژن و مندڵی تێدایه.
مازن خه‌ڵه‌ف سه‌عدوون ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی رومادی گوتی: چه‌كدارانی به‌دیلگیراوی داعش "دانیان ناوه به بوونی دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كه ئه‌و دوو گۆڕه به كۆمه‌ڵه خه‌ڵكی بێتاوانی تێدایه".
مازن خه‌ڵه‌ف سه‌عدوون گوتیشی: "ته‌رمه‌كان ده‌رهێندراون روون بوویه‌وه له نێو ئه‌و ته‌رمانه‌دا ژن و منداڵی بێ‌تاوان هه‌ن كه دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شاره‌كه بوونه، تائێستا ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌مان نه‌ناسیوه".
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست له رۆژی 17 شوباتی رابردوو، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار، لیوا روكن ئیسماعیل مەحلاویی رایگه‌یاند: "لە میانەی پرۆسەیەكی گەڕان و پاككردنەوەی ناوچەی سوفییە له رۆژھەڵاتی شاری رومادیی لە چەكدارانی داعش، ھێزەكانی عێراق گۆڕێكی بە كۆمەڵیان دۆزیوەتەوە".
مه‌حلاویی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه 50 ته‌رمی تێدابووه كە لە نێویاندا منداڵیشی تێدایە.
له مانگی ئایاری 2015 شاری رومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) كۆنتڕۆڵكرا، له كانوونی یه‌كه‌می 2015 شاره‌كه له بنده‌ستی داعش رزگاركرا.
AP ، م.ح