ریال مه‌درید بۆ سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك تووشی شكست ده‌بێت
باسکەی ریال مەدرید بۆ سێیەم یاریی لەسەر یەک بەرامبەر باسکە فێنه‌رباهچه‌ی تورکی تووشی شکست بوو و ماڵئاوایی لە باسکەی یۆرۆلیگ کرد.
ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی ئەوروپا بۆ سێیەم یاریی لەسەر یەک بەرامبەر فێنارباهچه تووشی شکست بوو و بە ئەنجامی ٧٥ خاڵ بەرامبەر ٦٣ خاڵ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
مەدریدییەکان چارەگی یەکەمیان بردەوە و بە ئەنجامی ٣٠ خاڵ بەرامبەر ٢٧ خاڵ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام دواتر کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان لەدەست دا و فێنارباهچه یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی، کە بەپێی یاسای خولەکە پێنج یاریی لە نیوان هەردوو یانە دەکرێت و هەر یانەیەک سێ یاریی بباتەوە دەگاتە قۆناخی داهاتوو.