سه‌در داوا له په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان ده‌كات بكشێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا به ده‌ستنووسی خۆی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در چه‌ند خاڵێكی نووسیوه و به قسه‌ی خۆی ئه‌و خاڵانه له پێناو پاراستنی ناوبانگی شۆرشی میللی عێراقیی و به‌هاره عێراقیی و عه‌ره‌بیی و ئیسلامییه‌كه‌یه، له یه‌كێك له خاڵه‌كاندا سه‌در داوای له په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان كردوه بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له خاڵێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌در ئه‌وه هاتوه ناڕه‌زاییه ئاشتیانه‌كان به هه‌مان گه‌رموگوڕی و توندییه‌كه‌ی به‌ڵكو زیاتر به‌رده‌وامبێت وهه‌وڵبدرێت ئیئتیلافێكی میللی یه‌كگرتوو پێكبهێندرێت.
له خاڵێكی دیكه‌ش داوای له خۆپیشانده‌ران كردوه ده‌ستدرێژی نه‌كه‌نه سه‌ر باڵوێزخانه‌كان، هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در داوای له رێكخراوی وڵاتانی ئیسلامیی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردوه ته‌ده‌خول بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراقیی له نه‌هامه‌تییه‌كه‌ی ده‌ربێنن و رێڕه‌وی پڕۆسه‌ی سیاسیی راستبكه‌نه‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر له میانه‌ی بیرۆكی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش بێت.
مه‌سعوود محه‌ممه‌د نێردراوی كوردستان24 بۆ به‌غدا له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: "دوای ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌در، 34 په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌حرار سه‌ر به ره‌وتی سه‌در له نێو په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان كشانه‌وه".
م.ح