مانوێل نویه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ كرده‌وه
یانه‌ی بایرن میونشن به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌واڵی دریژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
گرێبه‌سته‌كه‌ی نویه‌ر بۆ 5 ساڵی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه، به‌مه‌یش تا 2021 ده‌بێت له ڕیزی یانه‌ی بایرن بمێنێته‌وه.
نویه‌ری ته‌مه‌ن 30 ساڵان پیش‌تر له 2011 له یانه‌ی شالكێی ئه‌ڵمانیاوه بۆ ریزه‌كانی بایرن میونشن گواستراوه‌ته‌وه و له‌م ماوه‌یه‌دا 3 نازناوی بۆندزلیگا، 2 نازناوی جامی ئه‌ڵمانیا و نازناوێكی چامپیۆنز لیگی له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه بردۆته‌وه.