به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یونیسكۆ ئیدانه‌ی تێكشكاندنی دوو ده‌رگا شوێنه‌وارییه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌یاندراوێكد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یونیسكۆ ئیدانه‌ی تێكشكاندنی هه‌ردوو ده‌رگا مێژووییه كۆنه‌كه ده‌كات له نه‌ینه‌وا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یونیسكۆ له به‌شێك راگه‌یاندراوه‌كه‌ی گوتی: "ئیدانه‌ی تێكشاندنی هه‌ردوو ده‌رگا شوێنه‌واره مێژووییه‌كه ده‌كه‌م له مووسڵ، كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانه نوێیه‌كان و ده‌خرێته سه‌ر لیسته دوور و درێژه‌كان له ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر كلتووری رۆشنبیری له عێراق".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "پێشتر له ساڵی 2015 په‌یكه‌ری گای باڵداریش له‌لای ده‌رگای نركال له‌گه‌ڵ چه‌ند شوێنه‌وارێكی دیكه‌ی مێژوویی له مۆزه‌خانه‌ی مووسڵ تێكشكێندران".
ئێرینا بۆكۆڤا هێمای بۆئه‌وه‌كرد: "ئه‌و تێكشكاندنه به ئه‌نقه‌سته به تاوانێك دژی گه‌لی عێراقی داده‌نرێت كه كلتووره‌كه‌ی به‌رجه‌سته‌ی هێمایه‌ك و پێودانگێك بۆ ناسنامه و مێژوو و یادگاكه‌ی ده‌كات".
زياتر گوتی: "ئه‌و كارانه په‌یوه‌ندییان به نه‌هامه‌تییه‌كانی مرۆڤایه‌تی و توندوتیژیی داده‌نرێت كه دووچاری ده‌بنه‌وه، له‌سه‌ر مه‌ودای دووریش كۆمه‌ڵگا لاوازده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: "ئه‌وه ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی و بنه‌ماكانی كرانه‌وه و فره‌یی له‌و ناوچه‌یه به‌و پێیه‌ی بێشكه‌ی شارستانێتییه‌كانه".
نه‌ینه‌وا به كۆنترین شاره‌كانی وڵاتی نێوان دوو رووباره‌كه داده‌نرێت، شوێنی به‌یه‌كگه‌یشتنی رێگابازرگانییه‌كان و دیداری ستراتیژیی نێوان ده‌ریای ناوه‌ڕاست و وڵاتی فارس بوه.
ئه‌و شوێنه‌مێژووییه گه‌واهیده‌ری ئه‌و شارستانێتییانه‌یه كه بۆ هه‌زاره‌ی شه‌شه‌می پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوشێوه‌ی هه‌موو ده‌رگاكان و ده‌روازه‌كانی كه له نه‌ینه‌وا نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، ئه‌و دوو ده‌رگا ئاشورییه به‌رجه‌سته‌ی كاره‌كانی زانایانی شوێنه‌واره له ماوه‌ی نێوان سه‌ده‌ی نۆزده و بیست، ئه‌و زانایانه‌ی كه پارێزگاریان له شوێنه‌واره‌كان كرد به‌وپێیه‌ی به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها ئه‌و دوو ده‌رگایه یارمه‌تیده‌ربوون بۆ پاراستنی بناغه‌كانی ده‌رگا ره‌سه‌نه‌كان و شووره‌كان.
له‌گه‌ڵ شووره‌كان ئه‌و دوو ده‌رگایه‌ش بۆ لیستی شوێنه‌واره مێژووییه كۆنه‌كانی عێراق زیادكراون و پاڵێوراویشن بخرێنه لیستی كلتووری جیهانی یونیسكۆ.
alquds.co.uk, م.ح