بەریتانیا: داوا لە حكومەت دەكرێت رێگری لە بەخێوكردن و ماڵیكردنی مەیموون بكات

"ئێمە باس لە نەھێشتنی بازرگانی كردنی یاسای بەو ئاژەڵانە ناكەین، ئەوەی داوای دەكەین ئەوەیە، كە لە ھەرشوێنێك ئەم ئاژەڵانە بھێڵدرێنەوە، پێویستە بە باشی چاودێریان بكرێت و پێداویستییەكانیان دابین بكرێت"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/44d00417-329a-4f5f-b145-aef4c57d3b13/Brtanya%20Meymwn.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

لە بەریتانیا زیاتر لە 100 ھەزار واژۆ كۆدەكرێتەوە داوا لە حكومەت دەكەن گۆڕانكاری لە یاسای بەخێوكردن و ماڵی كردنی ئاژەڵی مەیموون بكات، كە لە جیھاندا ژمارەیان بەردەوام لە كەمبووندایە، لە كاتێكدا بازرگانی بەو ئاژەڵانە لە زیادبوونە.

دكتۆر ئاڵیسن كرۆنین، بەڕێوەبەری پرۆگرامی جیھانی مەیموون پارێزی دەڵێت: " ئێمە باس لە نەھێشتنی بازرگانی كردنی یاسای بەو ئاژەڵانە ناكەین، ئەوەی داوای دەكەین ئەوەیە، كە لە ھەرشوێنێك ئەم ئاژەڵانە بھێڵدرێنەوە، پێویستە بە باشی چاودێریان بكرێت و پێداویستییەكانیان دابین بكرێت."

ئەم مەیموونانە ناوی رۆننی و تۆم و جێرین، لێرە لە وێیھام بەریتانیا رزگار كراون، ئەوانە لە لایەن ژنێكی بەریتانییەوە بە 12 ھەزار پاوەن بۆ دروستكردنی ژینگەیێكی ماڵییان بۆ تەرخان كرابوو چاودێری دەكران، بەڵام ئەوە نەبووە ھۆی ئەوەی ئەو ئاژەڵانە بە ئاسوودەیی بژین 2 دانەی دیكەی لێ مرد، ھەر یەكە لەمەیموونەكانی جۆری مارمۆستێس و تامارین و سپایدەر لە سەرنجڕاكێشترینی مەیمونەكانن، كە لە بەریتانیا حەز بە بەخێوكردنیان بكرێت، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەوەیە، لە جیھاندا ژمارەیان بەردەوام لە كەمبووندایە، لە كاتێكدا بازرگانی بەو ئاژەڵانە لە زیادبوونە، بەڵام زۆرێك لەوانە بە ھۆی كەمتەرخەمی خاوەنەكانیان گیان لەدەست دەدەن.