به ڤیدیۆ...ئه‌م قسه‌ی ناوبژیوان به گوێی مێسی دا چڕپاند ئاشكرا بوو
له یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی نێوان دیپۆرتیڤۆ و بارسێلۆنا كه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كۆتایی هات، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه ناوبژیوان قسه‌یه‌كی به بن گوێی لیۆنێل مێسی دا چرپاند و ئه‌م دیمه‌نه سه‌رنجی هه‌موو بینه‌ر و میدیاكانی ڕ‌اكێشا.
له‌و یارییه‌دا كه بارسێلۆنا به 8 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، كه تێیدا مێسی له خوله‌كی 72 گۆڵێكی تۆمار كرد و دوای گۆڵه‌كه ناوبژیوانی یارییه‌كه (ریكاردۆ دی بێرگۆس) خۆی له مێسی نزیك ده‌كاته‌وه و قسه‌یه‌كی به گوێیدا ده‌چرپێنێ، به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ناوبژبوان یارییه‌كه سه‌رسوڕمانی خۆی به مێسی پیشانداوه كه بۆچی ئاهه‌نگی نه‌گێراوه، بۆیه پێی وتووه كه بۆچی خۆشییه‌كی زۆرت به‌هۆی ئه‌و گۆڵه ده‌رنه‌بڕیوه و ئاهه‌نگت نه‌گێراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه كه تائێستا میدیاكان و رۆژنامه‌ی نێوبراویش زانیاریی ده‌ستنه‌خستووه نه‌زانراوه كه مێسی به چی وڵامی داوه‌ته‌وه.؟