باشترین پێكهاته‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا
كه‌مێك پیش ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند، به فه‌رمی باشترین پێكهاته‌ی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016ـی ڕاگه‌یاند كه تێدا 8 یاریزانی پێكهاته‌كه یاریزانی یانه‌كانی لیسته‌ر سیتی و تۆتنهامن كه پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگیان گرتووه.
ئه‌مه‌یش باشترین پێكهاته‌كه‌ی پرێمه‌ر لیگه:
گۆڵپارێز: دی خیا (مانچێسته‌ر یونایتد)
به‌رگری: دانی ڕۆسی (تۆتنهام)، تۆنی ئالدێرڤێرید (تۆتنهام)، مۆرگان (لیسته‌ر سیتی)، هیكتۆر بێلێرین (ئارسێناڵ).
ناوه‌ند: دیمتری پایت (ئارسێناڵ)، كانتی (ئارسێناڵ)، ئالی (تۆتنهام)، ریاز محه‌ره‌ز (لیسته‌ر سیتی)
هێرشبه‌ر: جه‌یمی ڤاردی (لیسته‌ر سیتی) و هاری كه‌ین (تۆتنهام)
له دوای ڕاگه‌یاندنی پێكهاته‌ی باشترینه‌كانی پرێمه‌ر لیگ، كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لێكه‌وتووه، به‌تایبه‌تی هانده‌رانی مانچێسته‌ر سیتی ره‌خنه‌یان له نه‌بوونی ناوی ئه‌گوێرۆ و هانده‌رانی ئارسێناڵیش نیگه‌رانی خۆیان له نه‌بوونی ناوی مه‌سعوود ئۆزێل پیشاندا.