به وێنه...ده‌زگیرانه نوێیه‌كه‌ی كریستیانۆ هانده‌ری بارسێلۆنایه
له دوای جیابوونه‌وه‌ی كریستیانۆ له ئیرینا شایكی ڕووسی، میدیاكان به‌رده‌وام به دوای ئاشكراكردن و ناساندنی ده‌زگیرانه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ن.
گۆڤاری Flash كه بڵاوكراوه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه و له وڵاتی پورتوگال ده‌رده‌چێت، ئاشكرای كردووه كه ئه‌و گه‌شتانه‌ی له ماوه‌كانی ڕابردوو كریستیانۆ بۆ وڵاتی مه‌غریبی ده‌كرد كه وا لێكدرابووه‌وه له پێناو بینینی (به‌در هاری) هاوڕێیه‌تی كه یاریزانێكی بۆكسێنی مه‌غریبییه، به‌ڵام ئه‌م گۆڤاره ئاشكرای كردووه كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی چوونی كریستیانۆ بۆ مه‌غریب بۆ بینینی (ئه‌لیخاندرۆ مانریكیز) بووه كه خانمه فڕۆكه‌وانێكی مه‌كسیكییه و چه‌ندانجاریش به‌یه‌كه‌وه له‌و وڵاته ژوانیان به‌ستووه و به‌خۆشه‌ویستی نوێی كریستیانۆ ناساندوویانه.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گۆڤاره به سه‌یره‌وه باسی لێوه كرد بوو كه له رۆژنامه‌ی Sunـی بریتانیایش گرینگی به‌م بابه‌ته درا بوو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌زگیرانه تازه‌ی كریستیانۆ هانده‌ری بارسێلۆنایه و وێنه‌یه‌كی خۆشی به درێسی بارسێلۆنا له ئینستاگرام بڵاو كردۆته‌وه و ئه‌و خۆشه‌ویسته نوێیه‌ی كریستیانۆ راشیگه‌یاندووه كه هانده‌رێكی شێتانه مێسی ـییه، به‌ڵام له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ بڵاو كردۆته‌وه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه كریستیانۆ یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان.