فه‌رمی.. ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكییه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ راگه‌یاندرا
K24- هه‌ولێر
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكییه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و ئه‌مڕۆ یانه‌كه به‌بێ ئه‌و یاریزانه پۆرتوگاڵییه ده‌ستی به راهێنانه‌كان كرده‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی رۆناڵدۆوه رایگه‌یاندووه، ده‌ركه‌وتووه رۆناڵدۆ له رانی تووشی گرژبوون بووه و ئازارێكی كه‌می هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بزانرێت ته‌ندروستی كریس چی به‌سه‌ر دێت.
كریس له یاریی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیال تووشی پێكان بوو پێشبینی ده‌كرێت نه‌توانێت سبه‌ی شه‌ممه به‌رامبه‌ر رایۆ ڤاییكانۆ یاریی بكات، كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یاریزانانی ریال مه‌درید به‌بێ رۆناڵدۆ ده‌ستی به راهێنانه‌كان كرد، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌ی میدیا ئیسپانییه‌كان رۆناڵدۆ بۆ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو %100 ئاماده ده‌بێت.