فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئێران: رێكەوتنی ئەتۆمی دەستكەوت نییە

K24 - هه‌ولێر:

فەرماندەیەكی سوپای ئێران دەڵێت رێككەوتنی ناووكی، ھەڕەشەكانی بۆ سەر ئێران زیادكردووە.

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: "دوای رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆ یەك، ھەڕەشەكان بۆ سەر ئێران زیادیانكردووە".

ئاژانسی هه‌واڵی "فارس نیوز" لەسەر زاری محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بڵاویكردووه‌تەوە، ھەندێك كەسایەتی و لایەنی سیاسی ناوخۆی ئێران پشتیان لەبەھاكانی كۆماری ئیسلامی كردووە و كەوتوونەتە بەرەی وڵاتانی رۆژئاواوە.

جەعفەری بە كەناڵێكی فەرمی ئێرانیشی راگه‌یاندووه‌، دوای رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆ یەك، مەترسی و ھەڕەشەكان لەسەر ئێران زیادیانكردووە.

جه‌عفه‌ری و پێشتریش رایگەیاندبوو، كە رێكەوتنی ئەتۆمی دەستكەوت نییە، خەڵك بەناچاری قبووڵیان كردووە.