نرخی نەوت له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

نەوتی برێنت 57 سەنت بەرزبۆوەو نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیش 62 سه‌نت

K24 - هه‌ولێر:

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بۆ 45 دۆلارو 10 سەنت بەرزبۆوە، ئەمەش ھاوكاتە لەگەڵ بەرزبووەنەوەی ورەی وەبەرھێنەرەكان.

لەئاڵوگۆڕەكانی ئەمڕۆی بازاڕی نەوت ، نرخی نەوتی برێنت 57 سەنت بەرزبۆوەو یەك بەرمیل نەوت گەیشتە 45 دۆلارو 10 سەنت ، ھەروەھا نرخی نەوتی ئەمریكاش 62 سەنت ھەڵكشا و یەك بەرمیل نەوت بە 43 دۆلارو 80 مامەڵەی پێوە كرا.

ئاژانسەكانی وزە ئاماژە بەوەدەكەن ، بەھۆی بەرزبوونەوەی داواكاری وەبەرھێنەكانی جیھانی لەسەر نەوت ، وایكرد نرخی نەوت بەرزبوونەوە زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و جارێكی دیكە بازاڕی نەوت بوژاندنەوە بەخۆیەوە ببینێت.

لەسەرەتای ئەم ھەفتەیه‌ نرخی نەوت بەرێژەی لەسەدا 4.5 بەرزبۆوەو نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە سەرووی 46 دۆلار.