ده‌رچووانی كۆلێژێكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به تیرێك دوو نیشان ده‌پێكن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌رچووانی به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، به شێوازێكی جیاواز، داواكاریی بۆ دابینكردنی پێداویستی به‌شه‌كه‌یان، ده‌خه‌نه‌ڕوو.
قوتابییانی ئه‌و به‌شه، به پۆشینی تی‌شێرتێك، كه دروشمی "به‌شی راگه‌یاندن پێویستی به ستۆدیۆیه"ی له‌سه‌ر نووسرابوو، به تیرێك، دوو نیشانییان پێكاوه، هه‌م وێنه‌ی ده‌رچوونیان گرتووه، هه‌میش داواكاری بۆ دابینكردنی پێداویستی به‌شه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو.
مامۆستایه‌كی ئه‌و به‌شه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌و قوتابییانه به‌و شێوازه، "جوانترین و ناسكترین" شێوازی ده‌ربڕینی داواكارییه.
هه‌رده‌وان نه‌قشبه‌ندی، مامۆستا له به‌شی راگه‌یاندن گوتی: "ئه‌و پۆله قوتابییه به شێوازێكی زۆر جوان داوایان كردووه پێداویستی به‌شه‌كه‌یان دابین بكرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌چاوی بارودۆخی داراییان كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر ستۆدیۆش دروستبكرێت، ره‌نگه خۆیان سوودی لێوه‌رنه‌گرن و به‌كاری نه‌هێنن، به‌و پێیه‌ی دوایین ساڵی خوێندنیانه و به‌ره‌و كۆتاییه، به‌ڵام هه‌ستییان به به‌رپرسیارێتی خۆیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییانی دوای خۆیان سوودی لێوه‌ربگرن".
دلۆڤان عیماده‌دین، كه قوتابی به‌شه‌كه‌یه و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی نووسینی ئه‌و داواكارییه‌یه له‌سه‌ر جله‌كانییان گوتی: "هیچ كۆلێژێكی زانستی نییه بێ تاقیگه بێت، ستۆدیۆش بۆ به‌شی راگه‌یاندن وه‌ك تاقیگه وایه و پێویسته قوتابییان وانه پراكتیكییه‌كانییان تێدا بخوێنن".
به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ساڵی 2005 كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك مامۆستا و قوتابییانی ئه‌و به‌شه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، تا ئێستا ستۆدیۆی نییه بۆ ئه‌نجامدانی وانه پراكتیكییه‌كان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستا چه‌ند جارێك به نووسراوی فه‌رمی، داوای دروستكردنی ستۆدیۆ بۆ به‌شه‌كه كراوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، بێ ستۆدیۆیه.