بازاڕی كاتژمێری سویسری رووی له كزییه
K24 - ههولێر:
ھەناردەی كاتژمێری سویسری گەورەترین داكشانی بەخۆیەوە بینی و تەنیا لەمانگی رابردوودا، ئاستی فرۆشی لەبازاڕە جیھانییەكان بەرێژەی 17% دابەزیوە.
یەكەی ئاماری ھەناردەی كاتژمێری دەستی سویسری بڵاویكردەوە، داھاتی كەرتی ھەناردەی كاتژمێری سویسری، لەمانگی ئاداری رابردوو، بەبڕی 515 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش گەورەترین كورتھێنانە كەلەماوەی 5 ساڵی رابردوو تۆماركرابێت.
یەكەی ئامارەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەساڵی 2009 و لەگەڵ سەرھەڵدانی قەیرانی ئابووری جیھان، ئەمە بۆ یەكەمجارە ئاستی فرۆشی كاتژمێری سویسری بەرەو لاوازی بچێت و لەبازارەكاندا داواكاری كەمی لەسەر بێت.
ھۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ لاوازی ئابووری چین و پارچە پارچە بوونی بازاڕو ھەروەھا كەمی داواكاری بارزگانە چینییەكانە بۆ كاتژمێری سویسری.