ئۆباما له باره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایه‌ك له به‌ریتانیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوای له به‌ریتانیا كرد، له یه‌كێتی ئه‌وروپا بمێنێته‌وه.
ئۆباما گوتی: "مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیه‌كه پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌نی به‌هێز كردووه‌و ئه‌وروپای به‌رووی جیهاندا زیاتر كردووه‌ته‌وه".
باراك ئۆباما له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، پێویسته به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بمێنێته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان بتوانێت ئازادانه تر‌و به‌هێزتر بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ل ته‌واوی بارودۆخه ئابووری و سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا بكرێ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌بڕیاره 23 حوزه‌یران/ یۆنیۆی داهاتوو به‌ریتانیا ریفراندۆمێك بكات بۆ مانه‌وه‌ی یان ده‌رچوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا.