نرخى نه‌وت له سه‌رووى 45 دۆلار مايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاری جیهاندا و بۆ دووه‌م رۆژی له‌سه‌ر یه‌ك نرخی نه‌وت به جێگیری و له‌سه‌روی 45 دۆلاره‌وه مایه‌وه.
به هه‌مان شێوه‌ی دوێنی، ئه‌مڕۆش نرخی نه‌وت به به‌رزی مایه‌وه و به‌های یه‌ك به‌رمیلی برێنت 45 دۆلار و 11 سه‌نت بووه و به‌های نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكاش 43 دۆلار و 73 سه‌نت بووه.
كۆكی بازاڕی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه داواكاری بۆ به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا زیادیكردووه هه‌روه‌ها ئاستی به‌رهه‌می چه‌ند كێڵگه نه‌وتیيه‌كی ئه‌مه‌ریكاش له كه‌میداوه و هه‌ندێك بیر تواناى به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتيان نه‌ماوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوایین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی نه‌وتی له قه‌ته‌ر بێ هیچ ئه‌نجامێكی روون كۆتایی هات و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرا به‌و هۆیه‌وه نرخی نه‌وت بڕێكی دیكه دابه‌زێت.