ئه‌وروپاش به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، 19 وڵاتی دیكه په‌یوه‌ندییان به پرۆگرامی به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دروستبوونی شه‌فافیه‌ت كردووە.
جۆرج ئۆزبۆرن، وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا رایگەیاند، ئه‌و پرۆگرامه‌ی كه به‌رپرسانی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چه‌سپاندی زیاتر شه‌فافیه‌ت رایانگه‌یاندووه، تا ئێستا له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش پێشوازی لێ ده‌كرێت، تا ئێستاش 19 وڵات په‌یوه‌ندییان به‌م پرۆگرامه‌وه كردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا پرۆگرامێكیان راگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و پرۆگرامه، وڵاتانی به‌شدار هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی دارایی و ته‌كنیكی پێشكه‌ش به یه‌كتری ده‌كه‌ن بۆ بنبركردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی.
راگه‌یاندنی ئه‌و پرۆگرامه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ملیۆنان به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌نده‌ڵی بوو كه به په‌ڕاوه‌كانی په‌نه‌ما (به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌نه‌ما) ناسرا.