نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ده‌بێت ئاژاوه‌گێڕان سزا بدرێن
K24 - كه‌ركووك:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هادی عامری، به‌رپرسی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌وانه‌ی ده‌ستییان له‌و ئاژاوه‌گێڕییه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌بووه، سزا بدرێن.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم راشیگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان پێكهاته‌ی كورد و توركمان له شارۆچكه‌كه‌دا نییه و هه‌ندێك كه‌س سوود له دروستكردنی بارگرژی وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها گوتی: "خورماتوو وه‌ك كه‌ركووكه و هه‌موو پێكهاته‌كان تێیدا ده‌ژین، پێویسته ئه‌زمووونی كه‌ركووك له خورماتووش په‌یڕه‌و بكرێت".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی باس له ناردنی هێز ده‌كه‌ن بۆ خورماتوو، ده‌بنه هۆكاری گرژی و چاره‌سه‌ری بارودۆخه‌كه ناكه‌ن و ئێمه به‌و لێدوانانه راهاتووین و وه‌ڵامییان ناده‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌م شه‌ڕه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه و له‌گه‌ڵ سسیاسییه‌كانی خۆمان و سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك كۆبووینه‌ته‌وه و له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه كۆكین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته شه‌ڕه‌كه له‌م ئێستاوه رابگیرێت و كۆنتڕۆڵی ره‌وشه‌كه بكرێت، هه‌روه‌ها گوتی: "هێزێكی پۆلیسی تێكه‌ڵ له پێكهاته‌كانی توركمان و كه‌ركووك، ده‌توانێت كۆنتڕۆڵ ره‌وشه‌كه بكات".