" هەردوو لایەنی پەرلەمانی عێراق گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە بە تەنها هیچیان پێناکرێت"

"لەسەر دانیشتنی رۆژی سێشەممە رێکەوتوون"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6060090c-318d-412d-b492-fe47624ef5c9/KobuneweyPerlemaniIraq.ism/manifest

K24 - بەغدا:

دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بوو بە دووبەرە، دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆزیی زیاتری بەخۆیەوە بینی، تا ئێستا ئاسۆی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دیار نییە، بەڕێوەبەری ناوەندی عێراقیی بۆ گەشەپێدانی میدیایی دەڵێ، هەردوو لایەن گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی بە تەنها هیچییان پێناکرێت.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) عەدنان سەراج، بەڕێوەبەری ناوەندی عێراقی بۆ گەشەپێدانی میدیایی، لەبارەی رەوشی سیاسی عێراق رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتان کاتێکك فراکسیۆنەکان ناتوانن رێك بکەون، داوای نێوەندگیری لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت، بەڵام ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە عێراق، تا ئێستاش بەردەوامن لە وتوێژەکانییان".

گوتیشی: "پێم وایە ئەم هەفتەیە باشتربوو لە هەفتەی پێشوو، هەردوو لایەنی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی بە تەنها هیچیان پێناکرێت، بۆیە وابزانم لەسەر دانیشتنی رۆژی سێشەممە رێکەوتوون و هاوڵاتیانیش، مانگرتن و خۆپیشاندانەکان بۆ هەمان رۆژ دواخستووە، کەواتە فشاری زۆر هەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان لەم هەفتەیەدا".

هاشم حەبوبیو، لێکۆڵەری سیاسی بە (كوردستان24)ی گوت: "هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی نوێنەران، زۆر بە تەندروست دەبینم، بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی پێکهاتوو لە سەد ئەندام زیاتر، وادەکات لەمەودوا بەرپرسان هەست بە جۆرێك لە سڵەمینەوە بکەن لە ئەنجامدانی گەندەڵی، چونکە لە ترسی لێپێچینەوە دەست بۆ هەموو شتێك نابەن، پێشتر ئەمە نەبوو، هەموو ئەندامێك لە چوارچێوەی فڕاکسیۆنەکەی ئەجێنداکانی جێبەجێ دەکرد".

ئەمە لە كاتێكدایە بەھۆی ناكۆكییەكانیان ھەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق نەیتوانی كۆببێتەوە، بڕیارە سبەی رۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە.