ریاز مەحره‌ز به باشترین یاریزانی پرێمه‌ر لیگ ده‌ستنیشان كرا
له مه‌راسیمی دیاری كردنی باشترینه‌كانی پرێمه‌رلیگ بۆ وه‌رزی (2015 ـ 2016) ریاز موحره‌زی جه‌زائیری و یاریزانی یانه‌ی لیسته‌رسیتی به باشترین یاریزان هه‌ڵبژێردرا و پێش جیمی ڤاردی هاوتیمی و هاری كینی یاریزانی تۆتنهام كه‌وته‌وه.
موحره‌ز له‌م وه‌رزه 17 گۆڵی تۆمار كردووه و 11 گۆڵیشی دروست كردووه ئه‌وه‌ش وای كردووه تیمه‌كه‌ی سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، له بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگیش زۆر نزیكن.